زه‌ینی SSD شوێنی هارددیسك ده‌گرێته‌وه

زه‌ینی SSD شوێنی هارددیسك ده‌گرێته‌وه
زه‌ینی SSD شوێنی هارددیسك ده‌گرێته‌وه
هاردیسك ئه‌و پارچه گرنگه‌ی كه له كۆمپیوته‌ردا ئه‌ركی داكردن و هه‌ڵگرتنی داتاكان واته (پرۆگرام، دۆكیۆمێنت، وێنه، فیلم..تاد) له ئه‌ستۆیه، له كۆمپیوته‌ردا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت. هه‌تا هارددیسك قه‌واره‌ی هه‌ڵگرتنی داتاكانی زیاتر بێت، ئه‌وه بەو مانا000000یه دێت كه كۆگایه‌كی گه‌وره‌ترت بۆ هه‌ڵگرتنی داتاكان هه‌یه. گرفتێك له هارددیسكدا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌رم دادێت یان به مه‌ودای زه‌مان تێك ده‌چێت، بۆیه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌وڵدراوه، زه‌ینی داكردنی داتاكان SSD شوێنی هارد بگرێته‌وه. SSD به‌م پارچه‌یه ده‌گوترێت كه وه‌ك میمۆری ده‌چێت و له راستیشدا جۆرێكه له میمۆری كارت، ئه‌و پارچه‌یه زۆر ته‌نكه و كه‌متر تێكده‌چێت.
له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای Fusion-io جۆره میمۆرییه‌كی SSD به‌رهه‌م هێناوه كه به جۆری ioFX ناسراوه و قه‌واره‌ی هه‌ڵگرتنی داتاكان له‌م میمۆرییهدا ده‌گاته ه 1.6 ترابایت. كه ئه‌مه له میمۆری SSD دا گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر بكرێت زیاتر له‌و قه‌واره‌یه به‌رهه‌م بێنن ئه‌وه بێگومان ئه‌و میمۆرییه شوێنی هارددیسك ده‌گرێته‌وه، ئه‌وكات كۆمپیوته‌ره باش و سه‌ركه‌وتووه‌كان كێشیان ناگاته كیلۆیه‌ك.
Top