وه‌رگێڕێك هه‌میشه له‌گه‌ڵتدایه

وه‌رگێڕێك هه‌میشه له‌گه‌ڵتدایه
وه‌رگێڕێك هه‌میشه له‌گه‌ڵتدایه
ده‌ڵێن چه‌ند زمان بزانیت ئه‌وه‌نده مرۆڤه‌ی، گه‌ر چووی بۆ وڵاتێك و زمانی ئه‌و وڵاته‌ت نه‌زانی كورد گوته‌نی وه‌ك كه‌ڕ و لاڵ ده‌چیت و ده‌بێت ته‌نیا به هێما و ئاماژه ئه‌ویش كه تێك بگه‌ن مه‌به‌سته‌كه‌یان تێبگه‌یه‌نێت، كه نه‌تتوانی ئهلف و بێی وڵاته‌كه‌ش بخوێنیه‌وه ئه‌وه گرفته‌كه زیاتره.
بۆ نموونه چوویته وڵاتی چین و له خواردنگه و ریستۆرانێك لیستی خواردنه‌كانت بۆ دێنن، نازانی ئه‌و ئهلف و بێ سه‌یروسه‌مه‌ره بخوێنیه‌وه‌و هیچ تێبگه‌یت، ئه‌وكات ره‌نگه له‌بری گۆشتی به‌رخ، گۆشتی پشیله‌ت بۆ بێنن!!
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئامێرێكیان به‌رهه‌م هێناوه كه وه‌ك وه‌رگێڕێكی زۆر باش له‌گه‌ڵته و له گیرفاندا جێگای ده‌بێته‌وه، ئامێره‌كه كامێرایه‌كی تایبه‌ته هه‌ركه له‌سه‌ر نووسراوێك راتگرت، وه‌رگێڕانی نووسراوه‌كه به زمانی مه‌به‌ست له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ی نیشان ده‌درێت.
Top