به ئارامی له خه‌وت هه‌ڵده‌ستێنێت
سه‌رده‌می خۆی بۆ له‌خه‌و هه‌ستان كاتژمێره‌كانیان له سه‌ر كاتێكی دیاریكراودا داده‌نا و له‌كاتی خۆیدا كاتژمێره‌كه به جه‌ره‌سێكی به‌رز له‌خه‌وی رادهپهڕاندی، ئێستاكه مۆبایل شوێنی كاتژمێره‌كانی گرتووەتەوەو بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و له خه‌و هه‌ستان له‌كاتێكی دیاریكراودا مۆبایله‌كه له‌سه‌ر ئه‌م كاته داده‌ندرێت.
كۆمپانیایه‌ك ئامێرێكی دیجیتالی سه‌رده‌می به‌رهه‌م هێناوه كه تایبه‌ته به له‌خه‌و هه‌ستاندن و هۆشیاركردنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك له رێگای جه‌ره‌س لێدانه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی رووناكییه‌كه كه لە تیشكی خۆری به‌یانی ده‌چێت ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له‌كاتی به‌یانیاندا ده‌بیسترێن هۆشیارت ده‌كاته‌وه. ئه‌و ئامێره كه پێیده‌گوترێت “خه‌وێكی ئارام و گزنگدان” پێچه‌وانه‌ش كار ده‌كات واته له‌كاتی شه‌ودا به ئارامی رووناكییه‌كه‌ی به‌ره‌و تاریكی ده‌چێت و ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌رده‌چن كه له‌كاتی سه‌ر له ئێواره‌دا ده‌بیسترێن.
