له‌م سایته‌دا وێنه به كوالیتی به‌رز وه‌ربگره
دیزاینه‌ر و نه‌خشه‌سازان له‌كاتی دیزایينكردندا گرفتێك كه دێتهپێشیان، وه‌رگرتنی وێنه‌یه له ئینته‌رنێت به كوالیتی به‌رز، چونكه سایته‌كانی وه‌ك گوگڵ و هاوشێوه‌ی گوگڵ دروسته كه به‌ئاسانی وێنه‌ی مه‌به‌ستت بۆ ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام وێنه‌كان كوالیتیان زۆر له خوارێیه و بۆ كاری دیزايین گونجاو نین. سایتی دیكه هه‌ن كه وێنه به‌كوالیتی به‌رز ده‌به‌خشنه‌وه، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر وێنەكان نابه‌خشنه‌وه. كه‌وایه چ رێگا چاره‌یه‌ك هه‌یه؟
سایتی www.freepsd.com سایتێكه بێ په‌سند كردن له ریزی باشترین ئه‌و سایتانه دێت كه بۆ نه‌خشه‌سازان و ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی گرافیك ده‌كه‌ن به‌سووده، چونكه كوالیتی وێنه‌كانی ناو سایته‌كه زۆر به‌رزن و وێنه‌كانیش ته‌واو ئه‌و وێنانه‌ن كه بۆ كاری نه‌خشه‌سازی ده‌گونجێن، زۆربه‌ی وێنه‌كانیش به فۆرماتی PSDیه كه فۆرماتێكی فۆتۆشۆپه و ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه ده‌ستكاری وێنه‌كه‌ش بكرێت.
