كامێرایه‌كی به‌هێز و دژه به‌ركه‌وتن

كامێرایه‌كی به‌هێز و دژه به‌ركه‌وتن
كامێرایه‌كی به‌هێز و دژه به‌ركه‌وتن
ئه‌وانه‌ی شاره‌زای بواری كامێرای وێنه‌گرتنن چ له‌سه‌رده‌می كامێرای فۆتۆگرافی فیلم‌دا، چ له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه كامێرای دیجیتالی شوێنی كامێرای فیلمی گرتۆته‌وه، ده‌زانن كه فوجی كۆمپانیایه‌كی ناسراوی ژاپۆنییە له بواری به‌رهه‌مهێنانی كامێرادا، كۆمپانیای ناوبراو له‌م دواییه‌دا كامێرایه‌كی زۆر به‌هێزی دیجیتالی به‌ناوی finefix xp200 به‌رهه‌م هێنا، كه ستایل و دیزايینهكهی جۆراوجۆر و ره‌نگاوڕه‌نگن، ره‌نگه‌كانی په‌مه‌یی، سوور، سه‌وز، زه‌رد و شین و نارنجی كه ره‌نگی شادی و كراوه‌ن ره‌نگی ستایلی كامێرای ناوبراون.
كامێرای ناوبراو وێنه‌كانی به كوالیتی 16 میگاپیكسلین و لێنزهكهی 28-140ملمه و خاوه‌نی شاشه‌ی جۆری LCDیه.
كامێرای جۆری finePix XP200 ده‌توانێت له چركه‌یه‌كدا 10 وێنه بگرێت ، هه‌روه‌ها توانای فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی فول ئیچ دی هه‌یه. جگه له‌وه‌ش له سیسته‌می وایه‌رله‌یسی وای-فای پشتیوانيی ده‌كات و به ئاسانی به‌بێ گرفت وێنهگيراوهكان بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان یان كۆمپیوته‌ر ده‌گوازێته‌وه. خاڵی هه‌ره گرنگ له كامێرای ناوبراودا ئه‌وه‌یه كه له ئاودا ته‌ڕ نابێت و تۆز و خۆڵ ناگرێت و گه‌ر له بهرزاییشدا به‌رببێته‌وه هیچی لێنایه‌ت. هه‌روه‌ها له كه‌ش و هه‌وای سارد و گه‌رمدا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
Top