قه‌ڵه‌مێكی دیجیتالی بۆ وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه‌ی كتێب
بۆ فێربوونی هه‌ر زمانێك چه‌ندین شێواز رێگای جۆراوجۆر هه‌ن، وه‌ك به‌شداری كردن له وانه‌كانی فێربوونی زماندا، یان سوود وه‌رگرتن له‌و پرۆگرامانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داندراون، یان گوێگرتن له‌و فایله ده‌نگییانه‌ی كه ئه‌ركیان فێركردنی زمانه و یان...تاد. نوێترین رێگاش ئه‌و قه‌ڵه‌مه دیجیتاليیهیه كه ئه‌ركی وه‌رگێڕانه له زمانێك بۆ زمانێكی دیكه.
قه‌ڵه‌می lvy Guide له راستیدا ئامرازێكه كه به‌سه‌ر قه‌ڵه‌م دار یان قه‌ڵه‌م جاف ده‌خرێت و به جووڵه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه وشه‌كان سكان ده‌كات و ده‌ستبه‌جێ وه‌رگێڕدراوی وشه‌كه له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه نیشان ده‌دات.
له راستیدا ئامێره‌كه ئه‌ركی سكاینه‌ر ئه‌نجام ده‌دات و ده‌كرێت به‌سه‌ر نوكی هه‌ر قه‌ڵه‌مێك بخرێت، بۆ وه‌رگێڕانیش ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه دوگمه‌ی وه‌رگێڕان له‌سه‌ر ئامێره‌كه دابگره و له ژێر وشه‌كه هێڵێك بكێشین، ئه‌وكاته ده‌ستبه‌جێ مانای وشه‌كه له‌سه‌ره‌وه نیشان ده‌درێت، به‌ڵام ئێستاكه سكاینه‌ر قه‌ڵه‌می ناوبراو ته‌نیا ده‌توانێت زمانی ئینگلیزی بۆ چینی وه‌ربگێڕێت.
