كیبۆرد و په‌دی له‌مسی وایه‌رله‌یس بۆ سیسته‌می ئه‌پڵ

كیبۆرد و په‌دی له‌مسی وایه‌رله‌یس بۆ  سیسته‌می ئه‌پڵ
كیبۆرد و په‌دی له‌مسی وایه‌رله‌یس بۆ سیسته‌می ئه‌پڵ
كۆمپانیای Logitech به‌م دواییه كیبۆردێكی به‌ناوی Easy-switch به‌رهه‌م هێناوه، كیبۆرده‌كه تایبه‌ته به سیتسه‌می ئه‌پڵ و هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌كانی ئایفۆن و ئایپاد و كۆمپیوته‌ری جۆری ماك ده‌گونجێت. خاڵی جێگای سه‌رنجی كیبۆرده‌كه له‌وه‌دایه كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ سێ ئامێری جۆراوجۆر بیگونجێنیت. واته به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا ده‌كرێت له‌سه‌ر مۆبایل و ئایپاد و كۆمپیوته‌ری ماك به‌م كیبۆرده كار بكات، له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه دوگمه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت جێگۆڕكێ له نێوان ئامێره‌كاندا بكرێت. كیبۆرده‌كه گلۆپی رووناكی له پشته‌وه‌یه كه بۆ ئه‌و ژوورانه‌ی كه رووناكیان كه‌مه تایب كردن ئاسانتر ده‌كات، رووناكییه‌كه ئۆتۆماتیكی له‌گه‌ڵ شوێنه‌كه خۆی ده‌گونجێنێت. كیبۆردی ناوبراو به‌هۆی كاره‌باوه شه‌حن ده‌بێته‌وه‌و به‌هه‌ر شهحنكردنهوهیهكیش هه‌تا 10 رۆژ ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگیردرێت. جگه له‌وه‌ش په‌دێكی له‌مسی له‌گه‌ڵدایه كه وایه‌رله‌یسه و به‌هۆی سیسته‌می بلوتوسه‌وه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی دیكه په‌یوه‌ند ده‌درێت.
Top