تۆشیبا و كاتژمێرێكی هۆشمه‌ند
توشیبای ژاپۆنی ناوێكی نامۆ نییه بۆ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه، گه‌ر ئاوڕێك به رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی سێ ده‌یه‌ی رابردوو بدرێته‌وه، هه‌موومان رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی توشیبامان دێته‌وه بیر. كۆمپانیای ناوبراو له‌م دواییه‌دا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ئامێری دیجیتالییه ، وه‌ك TV و به‌فرگر و جلشۆر و ..تاد. له‌م دواییه‌دا كاتژمێرێكی هۆشمه‌ند و ژیرۆكی به‌رهه‌م هێناوه كه به كاتژمێری جۆری Prototype ناسراوه، ئه‌م كاتژمێره هۆشمه‌نده سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره و شاشه‌كه‌ی جۆری OLED یه. (OLED جۆره شاشه‌یه‌كه كه وه‌ك جامێكی روون ده‌چێت). به‌هۆی كاتژمێری ناوبراو ده‌كرێت له وه‌زعی كه‌ش و هه‌وا ئاگادار بی، ئیمێله‌كانت بكه‌یه‌وه و هه‌واڵ و شوێنی جوگرافی GPS خۆت بزانیت.
