كیبۆردێكی له‌مسی دژی به‌ركه‌وتن و ته‌ڕبوون
كیبۆرد پارچه‌یه‌كی گرنگه له كۆمپیوته‌ر ، هه‌روه‌ها له ئامێره دیجیتاڵییه‌كانی وه‌ك مۆبایل و ته‌بلێت رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له‌و پارچه‌یه كه ئه‌ركی داكردن و گواستنه‌وه‌ی داتاكان و ئه‌نجامدانی فهرمانهكانه هاتۆته پێش، دوایین گۆڕانكاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كیبۆردانهیه كه ده‌كرێت وه‌ك پارچه كاغه‌زێك بنووشتێنه‌وه و له گیرفاندا هه‌ڵبگیردرێن. كیبۆردی جۆری Qii یه‌كێكه له‌م جۆره كیبۆردانه، كه به‌بێ وایه‌ر به ئامرازه دیجیتالییه‌كانی وه‌ك ته‌بلێت و مۆبایل و كۆمپیوته‌ر په‌یوه‌ند ده‌درێت. كیبۆردی ناوبراو ئه‌و كاته‌ی كه سوودی لێوه‌رناگیردرێت و ده‌نووشتێته‌وه به‌قه‌د پارچه دراوێكی كانزایی لێدێت، به‌ڵام كه لێككرایهوه ده‌كرێت وه‌ك شریتێكی ته‌نك له هه‌ر شوێنێكی ساف وه‌كو مێز بدرێت.
كیبۆردی ناوبراو به‌هۆی بلوتوسه‌وه له گه‌ڵ ئامێره‌كانی دیكه په‌یوه‌ند ده‌درێت و ته‌واو له‌مسییه و هه‌روه‌ها شوێن په‌نجه‌ش به‌سه‌ر دوگمهكانهوه نامێنێت و ئه‌گه‌ر پیسیش بێت به‌بێ گرفت ده‌كرێت به ئاو و سابوون بشۆردرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و ماده‌یه‌ی كه كیبۆرده‌كه‌ی لێدروستكراوه دژه باكتریا و میكرۆبه. ئه‌گه‌ر له‌كاتی تایبكردندا چایی یا شه‌ربه‌ت به‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌دا بڕژێت كێشه‌یه‌ك بۆ كیبۆرده‌كه دروست نابێت و ئه‌گه‌ر بكه‌وێته خوار و زه‌ربه‌ی به‌ربكه‌وێت، تێك ناچێت.
