مینی كۆمپیوته‌ره‌كان گشتگیر ده‌بن

مینی كۆمپیوته‌ره‌كان گشتگیر ده‌بن
مینی كۆمپیوته‌ره‌كان گشتگیر ده‌بن
كۆمپیوته‌ر ئه‌و ئامێره‌ی كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و هه‌زاره‌ی دووه‌مدا له‌كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و گشتگیر بوون رۆیشت، گۆڕانكارییه‌كی زۆری به‌سه‌رداهات، گه‌ر چاوێك به كۆمپیوته‌ره سه‌ره‌تاییه‌كاندا بخشێنین ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كاراییان زۆر كه‌م بوو، قه‌واره‌یان به‌قه‌د بینایه‌كی مه‌زن ده‌بوو و كێشیشیان سه‌رووی 20 ته‌ن بوو. به‌ڵام به‌ره به‌ره هه‌م كاراییان زیاتر كرا و هه‌م قه‌واره و سایزیان بچووكتر بۆوه و هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی مینی كۆمپیوته‌ر به‌رهه‌م بێت كه ده‌كرێت له گیرفان بخرێت و بۆ هه‌ر شوێنێك له‌گه‌ڵ خۆتی به‌ریت.
مینی كۆمپیوته‌ره‌كان هه‌رچه‌نده مێژووییان ته‌نیا دوو ساڵ ده‌بێت به‌ڵام پێده‌چێت به‌ره‌و گشتگیر بوون هه‌نگاو بنێن، هه‌ر رۆژه و جۆره مینی كۆمپیوته‌رێك به‌رهه‌م دێت، جگه له كێش و قه‌واره‌ی بچووكیان مینی كۆمپیوته‌ره‌كان نرخیشیان زۆر له خوارێیه. مینی كۆمپیوته‌ری جۆری RK3066 كه سیسته‌می جیلی بینی ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره و پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی 2 ناوه‌كییه و خێراییه‌كه‌ی 1,6 گیگایه. رامه‌كه‌ی 1 گیگابایتهو هارده‌كه‌ی 4 گیگابایته. ئه‌م كۆمپیوته‌ره بچووكه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی DLNA و بلوتوس و سیسته‌می وای فای له‌سه‌ره، گشت ئه‌و ئهركانهشی پێ ئه‌نجام ده‌درێت كه به كۆمپیوته‌رێكی مه‌زن ده‌كرێت.
Top