كاتژمێرێكی به‌هێز و هۆشمه‌ند
كاتژمێره‌كان به ستایل و كاركرد و توانای نوێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌رچه‌نده كاتژمێر ئه‌و ئامێره مێژووییه‌كی زۆر له‌مێژینه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی هه‌یه و مێژووییه‌كی هه‌زاران ساڵه، چونكه مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانه‌وه كات و ساتی بۆ گرنگ بووه. له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی مۆبایل تا راده‌یه‌ك كاتژمێری ده‌ست وه‌لانراوه و ئه‌و گرنگیه‌ی جارانی نه‌ماوه، بۆیه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی مۆبایل هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رگێكی نوێ له‌به‌ر كاتژمێری ده‌ست بكه‌ن.
كاتژمێری به‌هێز و هۆشمه‌ندی neptune pine watch كه شاشه‌كه‌ی 2.5 ئینجه و كوالیتییه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه و پرۆسیسه‌رێكی له‌سه‌ره كه خێراییه‌كه‌ی 1 گیگاهێرتزه، كاتژمێری ناوبراو سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره و كامێراكه‌ی 5 میگاپیكسله، جگه له رادیۆ سیسته‌می 3G و وای فای، بلوتوسی له‌سه‌ره. میمۆری ناو كاتژمێره‌كه 32،16،8 گیگابایته.
