پرینته‌رێكی تایبه‌ت به مۆبایل

پرینته‌رێكی تایبه‌ت به مۆبایل
پرینته‌رێكی تایبه‌ت به مۆبایل
مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كه جێگره‌وه‌یه‌كی باشی كامێرای دیجیتاڵین و له هه‌ر كات و ساتێك‌دا حه‌ز بكه‌ی ده‌توانێت به ویستی خۆت وێنه بگری، قه‌ت بیرت له‌وه‌كردۆته‌وه كه خۆزگه ده‌كرا وێنه‌كان به‌و خێراییه‌ی ده‌گیردرێن، به‌و خێراییه‌ش چاپ كرابان و خرابانه سه‌ركاغه‌ز، كۆمپانیای LG ئه‌و خۆزگه‌یه‌كی هێناوه‌ته دی. ئامێری Pocket photo كه له پێشانگای ساڵانه‌ی CES ئه‌م ساڵدا نیشاندرا ئه‌و پرینتهرهیه كه ده‌كرێت له گیرفان بخرێت، و پرینته‌رێكی تایبه‌ته به مۆبایل و سێ ره‌نگی په‌مه‌یی، ره‌ساسی و نارنجی هه‌یه.
درێژایی پرێنته‌ره‌كه 12 سمه، پانتاییهكهشی 7 سم و به‌رزییه‌كه‌شی ده‌گاته 2.3 سم، بۆ ناردنی وێنه‌كان بۆ سه‌ر پرێنته‌ره‌كه پێویست ناكات میمۆرییه‌كه‌ی ده‌ربێنی ده‌كرێت له رێگای سیسته‌می وایه‌رله‌یسی بلوتوس و هه‌روه‌ها سیسته‌می NFC سوود وه‌ربگریت. هه‌رچه‌نده پرۆگرامێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه كه ده‌خرێتە سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌هۆی پرۆگرامه‌كه‌وه ده‌كرێت وێنه گیراوه‌كان ده‌ستكاری بكه‌ی و پاشان بۆ چاپكردن بینێری. پرینته‌ره‌كه هیچ حیبرێكی پێویست نییه و هیچ تۆنهرێكی حیبری تێدا نییه، به‌ڵكو ئه‌و كاغه‌زه‌ی وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاپ ده‌كرێت تایبه‌ته و له جۆری (زینك)ه. كاركردی كاغه‌زه‌كه به‌م شێوه‌یه كه به‌هۆی پرێنته‌ره‌كه كریستاله‌كانی ناو كاغه‌زه‌كه گه‌رم دادێن و ره‌نگیان ده‌گۆڕدرێت.
Top