گڵۆپی خوێندنه‌وه مۆبایلیش شه‌حن ده‌كاته‌وه

گڵۆپی خوێندنه‌وه مۆبایلیش شه‌حن ده‌كاته‌وه
گڵۆپی خوێندنه‌وه مۆبایلیش شه‌حن ده‌كاته‌وه
ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی سه‌رده‌م هه‌ر ئه‌وه نین كه ته‌نیا یه‌ك ئه‌رك ئه‌نجام بده‌ن، بگره هه‌ر ئامێرێك له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌یری بكه‌یت چه‌ندین ئه‌رك ئه‌نجام ده‌دات، بۆ نموونه هاندی مۆبایله‌كه‌ت كه هه‌م ئه‌ركی كامێرا و هه‌م ئه‌ركی كۆمپیوته‌ر و هه‌م ئه‌ركی پهیوهندیییهكان ئه‌نجام ده‌دات.. هه‌روه‌ها ئه‌و گڵۆپی خوێندنه‌وه‌یه كه وێنه‌كه‌ی لێره‌دا ده‌بینن كه جگه له رووناكی چه‌ند ئه‌ركێكی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌وه‌یه شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل و كامێرا و ئامێره دیجیتالییه‌كانی دیكەیه.
گلۆپی رووناكی Satechi سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مۆبایل شه‌حن ده‌كاته‌وه ده‌توانێت له‌كاتی دیاریكراودا مۆبایله‌كه‌ش بكوژێنێته‌وه. گلۆپه‌كه رووناكییه‌كه‌ی بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق رووناكییه‌كه‌ی مام ناوه‌ندییه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاسایش رووناكییه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌یه، بۆ كاتی نووستنیش رووناكییه‌كی كه‌م و ئارامی هه‌یه.
Top