لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌بێته له‌مسی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ته‌كنه‌لۆژیای له‌مسی گشتگیر بووه و ئامێره‌كانی وه‌ك مۆبایل و كامێرا و ته‌له‌ڤزیۆن و لاپ‌تۆپ به‌ره‌و له‌مسی واته هه‌ستیاربوون به په‌نجه‌ی ده‌ست به‌رهه‌مهاتوون. ویندۆز8 كه سیسته‌مێكی له‌مسییه، به‌هۆی لاپ‌تۆپ یان كۆمپیوته‌ری سه‌رمێزی له‌مسی ئاسانتر ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام لاپ‌تۆپ یان كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپ پێشووتر له‌مسی نه‌بوونه چ رێگا چاره‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانیش به‌شێوه‌ی له‌مسی سوودیان لێوه‌ربگیرێت، كۆمپانیای Targus رێگا چاره‌یه‌كی بۆ ئه‌مه دۆزیوه‌ته‌وه و قه‌ڵه‌مێكی به‌رهه‌م هێناوه كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت شاشه‌كان ببن به له‌مسی، پێنووسی Touch pen پێكهاتووه له پێنووسێكی له‌مسی و كێبڵێكی USB. كێبڵه‌كه له شوێنی USB لاپ‌تۆپ ده‌خرێت و ئێستاكه قه‌ڵه‌مه‌كه به هه‌ر به‌شێك له شاشه‌كه دابهێنرێت، شاشه‌كه ده‌بێته له‌مسی. پێنووسه‌كه دوگمه‌یه‌كی هه‌یه كه ئه‌ركی كلیك كردن ئه‌نجام ده‌دات. ته‌نیا یه‌كجار پێویسته پێنووسه‌كه له‌گه‌ڵ شاشه‌كه‌تان یه‌كتر بناسن، دواتر ئۆتۆماتیكی پێنووسه‌كه شاشه‌كه ده‌ناسێته‌وه، به‌ڵام گرفتی قه‌ڵه‌مه‌كه ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا له‌گه‌ڵ شاشه‌ی 17 ئینجی كار ده‌كات.
