. بڵندگۆش لوول ده‌درێت و ده‌نووشتێته‌وه
كۆمپانیای فۆجی فیلم كه كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه مێژووییه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه له بواری به‌رهه‌مهێنانی كامێرادا، به‌دوای به‌رهه‌مهاتنی كامێرای دیجیتالی كۆمپانیای ناوبراو كامێرای دیجیتالی به‌رهه‌م دێنێت، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا دوور له چاوه‌ڕوانی خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی بڵندگۆ واته سپیكه‌ره، یه‌ك سپیكه‌ری كۆمپانیای ناوبراو، بڵندگۆیه‌كه كه وه‌ك كاغه‌ز ده‌نووشتێته‌وه و لوول ده‌درێت.
ستایل و دیزاینی سپیكه‌ری كۆمپانیای ناوبراو لە فیلمی كامێرای فۆتۆگرافی ده‌چێت، بڵندگۆكه ده‌كرێت بنووشترێتهوه و لوول بدرێت، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نیازیانه له داهاتوودا ئه‌و ئامێرانه به‌رهه‌م بێنن كه بكرێت كه‌متر جێ بگرن و به ئاسانترین جۆریش هه‌ڵبگیرێن.
