رۆبۆته بچووكه‌كه گشت شاشه‌یه‌ك خاوێن ده‌كاته‌وه

رۆبۆته بچووكه‌كه گشت شاشه‌یه‌ك خاوێن ده‌كاته‌وه
رۆبۆته بچووكه‌كه گشت شاشه‌یه‌ك خاوێن ده‌كاته‌وه
ته‌كنه‌لۆژیای نوێ گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی كه مرۆڤ ئاماده نییه شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن یان كۆمپیوته‌ر و ته‌بلێت و مۆبایل بۆخۆی خاوێن بكاته‌وه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ش به ئامێرێكی دیجیتالی نوێ بسپێرێ.
گه‌ر تاقه‌تت نییه ته‌نانه‌ت شاشه‌ی مۆبایل یان لاپتۆپهكهشت بۆخۆت خاوێن بكه‌یه‌وه، بیسپێره به رۆبۆتێكی بچووك كه به AutoMee S ناسراوه و به‌رهه‌می كۆمپانیای takara tomy یه، كۆمپانیای ناوبراو كه كاره‌كانی له به‌رهه‌مهێنانی گه‌سكی كاره‌باییدا چڕ كردۆته‌وه، ئه‌ركی رۆبۆته‌كه خاوێن كردنه‌وه‌ی شاشه‌یه جا هه‌ر شاشه‌یه‌ك بێت، رۆبۆته‌كه هه‌رچی تۆز و خۆڵ و چه‌وری و له‌كه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌كان به‌جۆرێك ده‌سڕێته‌وه كه وه‌ك تازه له كۆمپانیا هاتبێته ده‌ر.
كێشی گهجێتێكه ته‌نیا 82 گرامه، باتری كاتژمێری ده‌خرێته سه‌ر. بۆ چه‌ند مانگێك پێویستی به باترییه‌ك ده‌بێت. گه‌ر تۆش یه‌كێكی له‌وانه‌ی كه تاقه‌تی خاوێن كردنه‌وه‌ی شاشه‌ی لاپتۆپه‌كه‌ت نییه ئه‌و رۆبۆته كه نرخه‌كه‌ی ته‌نیا 17 دۆلاره بیكڕه!! به‌ڵام سه‌یره تهمبهڵيی مرۆڤ گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئاماده نه‌بێت كلینێكسیش به شاشه‌كه‌ی دابهێنێت
Top