مۆبایلێك بۆ پیر و به‌ساڵاچووان

مۆبایلێك بۆ پیر و به‌ساڵاچووان
مۆبایلێك بۆ پیر و به‌ساڵاچووان
مۆبایل وه‌ك ئامێرێكی دیجیتالی سه‌رده‌م له گشت ئامێره‌كانی دیكه گشتگیرتره، ته‌نانه‌ت زۆر له كاتژمێری ده‌ستیش. كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی مۆبایل بۆ هه‌ر چین و توێژێك بۆ گشت ته‌مه‌نێك مۆبایلێكی تایبه‌تیان به‌رهه‌م هێناوه، مۆبایلی جۆری Stylistic S01 كه به‌رهه‌می كۆمپانیای فوجیستۆیه، تایبه‌ته به ته‌مه‌نی پیری و به ساڵداچوون.
مۆبایله ژیرۆكه‌كه 4 ئینجیه و شاشه‌كه‌ی جۆری WVGAهه‌یه و دوگمه‌كانی ئه‌و مۆبایله هۆشمه‌نده زۆر گه‌وره‌ن و پرۆگرامه‌كانی زۆر ساده‌ن ته‌واو بۆ ئه‌وانه ده‌گونجێت كه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له جیهانی دیجیتالی سه‌رده‌م نییه. پێچه‌وانه‌ی مۆبایله له‌مسییه هۆشمه‌نده‌كان ده‌ستبه‌جێ كامێرا یان پرۆگرامه‌كانی ناكرێنه‌وه، بۆیه ده‌بێت زه‌خت له شاشه له‌مسییه‌كه بكه‌ی. مۆبایله‌كه دژه ته‌ڕبوونه و هه‌ندێكیش ئه‌ستووره. كامێراكه‌ی 8 میگاپیكسله، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی 3 میگاپیكسیلیشی له پێشه‌وه هه‌یه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مۆبایله‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌وته خوار، به داگرتنی دوگمه‌ی پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه ده‌توانیت په‌یوه‌نديی به‌و ژماره‌یه‌وه بكه‌یت كه پێشتر بۆی داندراوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پیری ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌نه‌خۆشی زۆرتره كه كه‌وتنه‌خواره‌وه بتوانن به ئاسانی په‌یوه‌ندی به شوێنی مه‌به‌سته‌وه بكه‌ن.
Top