پرۆگرامێك بۆ گۆڕانكاری له فایلی ده‌نگیدا
گه‌لێك پرۆگرام هه‌ن كه ئه‌ركیان ده‌ستكاری یان گۆڕانكارییه له فایلی ده‌نگدا، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه له ستۆدیۆ یان له رادیۆ كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه نیازیان هه‌یه گۆڕانكاری له فایله مۆسیقییهكانیاندا بكه‌ن. پرۆگرامی Magic Music Editor یه‌كێكه له‌و پرۆگرامانه.
پرۆگرامی ناوبراو تواناكانی گه‌لێكن و پشتیوانی له گشت جۆره فۆرماتێك ده‌كات و به كوالیتیه‌كی باشه‌وه فایله‌كان خه‌زن ده‌كات. خاڵی جێگای سه‌رنج له‌و پرۆگرامه‌دا ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆشیان نییه له‌م جۆره پرۆگرامانه ستایلێكی گرافیكی زۆر ساده‌ی هه‌یه و هه‌ربۆیه سه‌ره‌تاییترین به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت سوودی لێوه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها چه‌ندین پلاگینی تێدایه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئیفێكتی جۆراوجۆر. هه‌روه‌ها ده‌توانێت فایله ده‌نگییه‌كان له DVDیه‌كان ده‌ربهێنێت و جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت به‌هۆی مایكه‌وه ده‌نگ تۆمار بكرێت.
