قومقومهیهك ئاو ده‌پاڵێوێت

قومقومهیهك ئاو ده‌پاڵێوێت
قومقومهیهك ئاو ده‌پاڵێوێت
پێشینانمان راست ده‌ڵێن ئاو و ئاوه‌دانی، ئاو و ژیان، به‌بێ ئاو ژیان ده‌وه‌ستێت، هه‌رچه‌نده كوردستانی ئێمه به ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به ئاو و كانیاو ناسراوه، به‌ڵام هه‌موو شوێنێكی نیشتمانمان وه‌ك یه‌ك نییه.
ئه‌گه‌ر گه‌شتێك بكه‌یت و بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به رێگادا بڕۆیت، تووشی ئاو بیت، به‌ڵام دڵنیا نه‌بیت كه ئاوه‌كه بۆ خواردنه‌وه ده‌شێت، یان تووشی ئاوێكی لێڵ و قوڕاو بی و بۆ خواردنه‌وه نه‌شێت چ ده‌كه‌ی؟ قومقومه‌ی پاڵاوتنی ئاو NDur كه ئامێرێكی گه‌ڕۆكی پاڵاوتنه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، تووشی هه‌ر ئاوێك بی، قوڕاو لێڵ بێت، یان له بواری ته‌ندروستییه‌وه نادروست بێت، ده‌توانێت ئاوهكهتان بۆ بپاڵێوێت و خاوێنی بكاته‌وه، ئه‌و بتڵه هه‌تا 99% ئاوه‌كه له مایكرۆ ئورگانیسمهكان، 99% ماده‌ی كیمیایی و كانزایی و سه‌د له‌سه‌دی ڤایرۆس و باكترییه‌كان له ئاو جودا ده‌كاته‌وه‌و ئاوێكی زوڵاڵ و خۆشتان بۆ دابین ده‌كات.
Top