جانتاكه‌م تكایه به‌دوامدا وه‌ره!

جانتاكه‌م تكایه به‌دوامدا وه‌ره!
جانتاكه‌م تكایه به‌دوامدا وه‌ره!
ئه‌وانه‌ی كه ده‌چن بۆ گه‌شتكردن به‌تایبه‌ت بۆ شوێنی دوور، جانتای گه‌شت بۆ هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن، هه‌ڵگرتنی جانتای سه‌فه‌ر گه‌ر گه‌وره بێت و كه‌لوپه‌لی زۆری تێدابێت تا راده‌یه‌ك دژواره، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی جانتاكان واته باولییهكان خۆیان تایه‌یان هه‌یه و ده‌كرێت لێ بخوڕدرێن، به‌ڵام چه‌نده باش ده‌بوو كه باولییهكه به دوای خاوه‌نه‌كه‌ی دا هاتبا و بێ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك پاڵی دابا. له‌م دواییه‌دا ئه‌م خه‌یاڵه‌ش ته‌كنه‌لۆژیا كردوویهتيه راستی و جانتایه‌كی هۆشمه‌ند به‌دوای خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌ڕوات.
باولی جۆری hop له‌گه‌ڵ مۆبایلی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هۆی سیسته‌می بلوتوسه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێت و بەئەسپایی به دوای خاوه‌نه‌كه‌یدا دێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هۆی لهمپهڕێكهوه په‌یوه‌نديی له‌نێوان مۆبایلی به‌كارهێنه‌ر و باولییهكهدا نه‌ما، ئه‌وه مۆبایله‌كه به‌هۆی لەرزینهوه خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه و له‌ولاش باولییهكه ده‌چه‌قێت و له شوێنی خۆی نابزوێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ویستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین مۆبایله‌وه په‌یوه‌ند بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌كان یان شوێنی دیكه به‌دوای ئه‌و كه‌سانه بكه‌وێت كه ئه‌ركیان گواستنه‌وه‌ی جانتا و كه‌لوپه‌لی گه‌شتكردنه.
Top