پێنووسیش بوو به سێ ره‌هه‌ندی
ره‌نگه له خه‌یاڵیشدا بیرتان له‌وه نه‌كردبێته‌وه كه پێنووسێك هه‌بێت به‌هۆیه‌وه بكرێت له هه‌وادا بنووسی یان نووسینی 3D بنووسرێ، واته ئه‌و ده‌قانه‌ی كه ده‌نووسرێن بكرێت ده‌ستیان لێبدرێت یان وێنه‌یه‌ك كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌كێشرێته‌وه بكرێت له شوێنی خۆی بگوازرێته‌وه. قه‌ڵه‌می سێ ره‌هه‌ندی 3D جۆری 3D oodler له‌م دواییه‌دا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنی لهیستووكی منداڵان به‌رهه‌م هاتووه ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێت ده‌ستی لێبدرێت.
كاتێك دوگمه‌ی ئه‌و پێنووسه لێبده‌یت، پلاستیكێكی ئاوه‌كی له قه‌ڵه‌مه‌كه دێته ده‌ر كه زۆر به خێرایی ره‌ق ده‌بێت. هه‌ر به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت وێنه‌ی سێ ره‌هه‌ندی زۆر جوان دروست بكرێت. به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌كه‌وه ده‌كرێت ئیكسسواراتی ماڵه‌وه و گوڵ و گیای ده‌ستكرد دروست بكرێت و ته‌نانه‌ت ده‌كرێت چوارچێوه‌یه‌كی پلاستیكی بۆ مۆبایله‌كه‌تان دروست بكه‌ن.
