ماوسێكی ئهنگوستیلهیی سێ ره‌هه‌ندی
كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆژی ئه‌مه‌ریكی ماوسێكی ئهنگوستیلهیی به‌رهه‌مهێناوه كه سێ ره‌هه‌ندییه و وایه‌رله‌یسه و به په‌نجه‌ی گه‌وره ئه‌كتیڤ ده‌بێت و به‌ڵام له په‌نجه‌ی شه‌هاده ده‌خرێت.
ماوسی جۆری Mycesro ماوسێكه كه به‌قه‌د ئه‌نگوستیله‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت و كۆمه‌ڵێك ههستهوهريی تێدایه، جووڵه‌ی په‌نجه‌كان ده‌زانێت و شاشه‌یه‌كی هه‌ستیار به له‌مسی له‌لای قامكی گه‌وره‌یه. گه‌ر په‌نجه‌كه له‌سه‌ر شاشه‌كه لاببردرێت ئه‌كتیڤ نابێت. هه‌روه‌ها ماوسی ناوبراو ئه‌و هه‌له بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌ڕخسێنێت كه فه‌رمانه‌كانی كلیك كردن وه‌ك ماوسێكی ئاسایی ئه‌نجام بده‌ن. به‌هۆی كاره‌باوه شه‌حن ده‌بێته‌وه به هه‌ر شهحنكردنهوهیهك ده‌كرێت هه‌تا 8 كاتژمێر سوودی لێوه‌ربگیردرێت.
