لاپتۆپێكی تــــــــــــــــــــــــــــــــایبهت به گه‌یمی ئه‌لكترۆنی
گه‌یمی ئه‌لكترۆنی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له سنووری ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا نه‌ماوه و ئیدی ئه‌وه هه‌ر منداڵ و هه‌رزه‌كار نین كه كاته‌كانی پشوویان به گهیمكردن تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، بگره ته‌مه‌نی 5 ساڵی هه‌تا 70 ساڵیش گه‌یمی ئه‌لكترۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كاته به‌تاڵه‌كانی خۆیان به‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
گه‌لێك ئامێر هه‌ن تایبه‌تن به گه‌یمی ئه‌لكترۆنی، له‌م دواییه‌دا لاپتۆپه‌كانی تایبه‌ت به گهمهكردنیش په‌ره‌ی سه‌ندووه، كۆمپاینای Cyber PowerPC دوایین به‌رهه‌می خۆی له لاپتۆپی تایبه‌ت به گه‌مه‌كردن به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌م لاپتۆپه به جۆری Fang book X7 ناسراوه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه.
پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی له جۆری Intel core i7ه. كارتی شاشه‌كه‌ی زۆر به‌هێزه. رامه‌كه‌ی 8 گیگابایته و هارده‌كه‌ی 750 گیگابایته. شاشه‌كه‌ی زیاتر له 17 ئینجه، فول HDیه. پشت دوگمه‌كانی بە تیشكێكی سوور ده‌دره‌وشێته‌وه. سپیكه‌رێكی زۆر به‌هێزی هه‌یه، سیسته‌می ویندۆز 8ی له‌سه‌ره. كێشه‌كه‌شی زۆر نییه ته‌نیا 3.6 گرامه.
