پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماته‌كانی ڤیدیۆیی

پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماته‌كانی ڤیدیۆیی
پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماته‌كانی ڤیدیۆیی
هه‌روه‌ك ئاگادارن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه فایلی ڤیدیۆیی جۆری HD هاتۆته ریزی فایله‌كانی ڤیدیۆییه‌وه، ئه‌و جۆره فایله ڤیدیۆییه‌ش چه‌ندین فۆرماتی هه‌یه، بۆ گۆڕینی فۆرماته‌كانی بۆ یه‌كتر پرۆگرام گه‌لێك به‌رهه‌مهاتوون كه پرۆگرامی WinX HD Video Converter له ریزی پرۆگرامه سه‌ركه‌وتووه‌كان دێته ژمار. به‌هۆی پرۆگرامی ناوبراوه‌وه ده‌كرێت گشت فۆرماته‌كانی HD وه‌ك HD TS, HD MTS HD M2TS, HD MKV, HD MPEG, HD AVI, HD WMV, HD MPG, HD MP4, HD MOV, HD ASF, HD MOD بۆ یه‌كتر بگۆڕی. هه‌روه‌ها ده‌توانیت فایله‌كانی جۆری SDیش بكه‌یت به فایلی جۆری HD. چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی پرۆگرامه‌كه زۆر ساده‌یه، ته‌نیا به چه‌ند كلیكێك ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجام ده‌ده‌ی. هه‌ندێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆگرامه‌كه ئه‌وانه‌ن:
- پشتیوانی له CPU چه‌ند ناوه‌كی ده‌كات كه خێرایی گۆڕینیان چه‌ند قات له‌سه‌رووتره.
- ده‌توانیت ناوی فایله‌كه به‌ر له گۆڕینی بگۆڕدرێت.
- جیاكردنه‌وه‌ی فایل ده‌نگ له فایله‌كانی HD بۆ دانانی موزیك له‌ناو فیلمێكدا.
به‌ش به‌شكردنی فایلێكی ڤیدیۆیی و هه‌روه‌ها ئۆتۆماتیكی كواژنهوهی سیسته‌م به‌دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كانی پرۆگرامه‌كه و ...تاد.
Top