كاتژمێرێك بۆ گشت كه‌سێك
هه‌رچه‌نده كاتژمێری ده‌ست دوای به‌رهه‌مهاتنی مۆبایل ئه‌و گرنگییه‌ی جارانی پێ‌نادرێت و جگه له كاتژمێری ده‌ست چه‌ندین ئامێری دیكه وه‌ك لاپ‌تۆپ، مۆبایل و ته‌له‌ڤزیۆن و..تاد هه‌ن كه به دروستی كاته‌كان نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه نابیست و نابینان كاتژمێر هه‌ر رۆڵی جارانی هه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌زانن نابینا‌كان ئه‌و كاتژمێرانه‌ی پێویسته كه به ده‌نگ یان به له‌مس و ده‌ست لێدان ئاگاداریان بكاته‌وه.
ئه‌م كاتژمێره‌ی كه ده‌بینن بۆ گشت چین و توێژێك ده‌بێت، چونكه هه‌م له‌مسیه و واته به ده‌ست لێدان ده‌توانی بزانی كات چه‌نده و هه‌م به‌ده‌نگیش كاته‌كه ده‌ڵێت، جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت وا رێك بخرێ كه به ده‌نگ سه‌ری هه‌ر كاتژمێرێك ئاگاداری به‌كارهێنه‌ركه‌ی بكاته‌وه.
