هه‌م بڵندگۆ و هه‌م مۆبایل

هه‌م بڵندگۆ و هه‌م مۆبایل
هه‌م بڵندگۆ و هه‌م مۆبایل
سپیكه‌ر واته بڵندگۆ شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ گشت ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان، له‌م دواییه‌دا كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنی ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، ئامێرێكی سپیكه‌ری بلوتوسی به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌نگه‌كه‌ی كوالیتییه‌كه‌ی زۆر له‌سه‌رێیه. سایزی سپیكه‌ره‌كه ته‌نیا 12 سم، به پێنج خولهك ده‌كرێت دایبمه‌زرێنیت، له‌سه‌ر سپیكه‌ره‌كه 8 دوگمه هه‌ن، سپیكه‌ری ناوبراو كه به 510 ناسراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌رهه‌م هاتووه كه هه‌ر رۆژه به دوای كوالیتی ده‌نگ باش‌دا ده‌گه‌ڕێن، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رچاو كه ئه‌م سپیكه‌ره له بڵندگۆكانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ڵام بده‌یه‌وه. سپیكه‌ری ناوبراو له رێگه‌ی كێبڵی USBیه‌وه شه‌حن ده‌بێته‌وه.
سپیكه‌ری 510 له‌گه‌ڵ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و ته‌بلێت ده‌گونجێت و ئه‌وكاته‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كت بۆ دێت، بڵندگۆكه زه‌نگ لێده‌دات و هه‌ر به‌هۆی بڵندگۆكه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
Top