گوڵ و گیاكانیش زه‌نگ بۆ مۆبایله‌كه‌ت لێده‌ده‌ن!
توێژه‌ران و پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئامێرێكیان به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌توانێت ده‌نگی گوڵ و گیای باخچه یان ماڵه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێ بكات.
ئامێره‌كه كه به Flower power ناسراوه له پیشانگای ساڵانه‌ی ئه‌لكترۆنی له لاس و گاس نیشان درا. ئامێره‌كه هه‌ر له وێنهكهڕا دیاره له خاكی ئینجانه یان ئه‌و خاكه‌ی باخچه كه گوڵ و گیای تێدا چاندراوه داده‌نرێت و ئه‌وكاته ئه‌ركی ته‌ندروستی و سوڕی ژیانی گوڵ و گیاكه و ئه‌وه‌ی بۆ ژیان پێویستییه‌تی دیاری ده‌كات و ئه‌گه‌ر پێویستی به ئاو یا تیشكی خۆر بوو، ئه‌وه زه‌نگ بۆ مۆبایلی خاوه‌نه‌كه‌ی لێده‌دات و له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایلی خاوه‌نه‌كه‌ی په‌یامه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه گوڵ و گیاكه پێویستی به چییه! هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بۆ ژیان و گه‌شه‌كردنی گوڵ و گیا پێویستن به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه ده‌زاندرێت وه‌ك، ئاو، تیشكی خۆر، كه‌ش و هه‌وای گونجاو رێژه‌ی سه‌مادی كیمیایی. لهبهنكی زانیاریی ئامێره‌كه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به شه‌ش هه‌زار جۆره گوڵ و گیا هه‌یه. ئامێره‌كه به‌هه‌ر شه‌ش مانگێك جارێك پێویستی به باترییه‌كی قه‌ڵه‌می هه‌یه.
