ته‌كنه‌لۆژیا به فریای ئه‌وانه دێت كه شت له‌بیر ده‌كه‌ن
به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ستاوی، هه‌رچه‌نده ده‌گه‌ڕێی سویچی سه‌یاره‌كه‌ت نادۆزییه‌وه، یان نازانی گۆره‌وییه‌كانت له كوێ داناون؟ یان هه‌ر شتێك كه له ژیانی رۆژانه‌دا پێویستیت پێی ده‌بێت. یان تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه واته ئه‌لزایمه‌ر هاتووی و زوو شت له‌بیر ده‌كه‌ی، ته‌كنه‌لۆژیای StickNFind كه وه‌ك له‌زگه‌یه‌ك ده‌چن یارمه‌تیده‌رێكی باشه، ده‌كرێت له‌مه‌ولا له گۆره‌وییه‌كه‌ت هه‌تا ده‌گاته كلیله‌كانی ماڵه‌وه یان ته‌نانه‌ت پشیله بچووكهكهشتان یه‌كێك له‌و له‌زگانه‌ی لێبده‌ی. تاكو له رێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه بتوانی شوێنی دروستی ئه‌م شته بزانی كه لهزگهكهت لێداوه.
له‌زگه هۆشمه‌نده بلوتوسییهكان له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره مۆبایلێكی ئه‌ندروید و ئایفۆن ده‌گونجێن، زۆر ته‌نكن، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌توانیت هه‌ر ئامێرێك له دووری 30 مه‌تری خۆته‌وه بدۆزییه‌وه، باتری بچووكی ئه‌م له‌زگانه تا یه‌كساڵ دانابه‌زێت.
