كیبۆردێكی رۆمانسی به مەرەكەبی ئه‌لكترۆنییه‌وه
كیبۆرد له جیهانی ئایتیدا رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، چونكه گشت ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر یان مۆبایل ئه‌نجامی ده‌دات به‌هۆی كیبۆردهوهیه، هه‌رچه‌نده هه‌موو كیبۆردهكان یه‌ك ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌ویش په‌یوه‌ندی له‌نێوان به‌كارهێنه‌ر و ئامێره‌كه جا مۆبایل یان كۆمپیوته‌ر بێت، به‌ڵام كیبۆردهكان له ستایل و دیزایندا جیاوازیان هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌م كیبۆرده‌ی كه وێنه‌كه‌ی لێره‌دا ده‌بینن. هه‌رچه‌نده ئه‌و كیبۆردانهی كه دوگمهكانیان شاشه‌یه‌كی LCD بچووكه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له بازاڕدا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م نموونه‌یان جیاوازه، چونكه ئه‌وانه له‌بری شاشه‌ی LCD له شاشه‌ی e-ink واته مەرەكەبی ئه‌لكترۆنی سوود وه‌رده‌گرن، ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه ده‌كرێت بۆ هه‌ر پرۆگرامێك گۆڕانكاری له دوگمهكانیدا پێكبێنی و بۆ هه‌ر پرۆگرامێك كیبۆردی تایبه‌تیت هه‌بێت، به‌مه‌ش كاركردن له پرۆگرامه‌كانی وه‌ك فۆتۆشۆپ، وۆرد یان پاوه‌رپۆینت زۆر ئاسانتر ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت بۆ هه‌ر زمانێك كیبۆردێكی تایبه‌ت دابنێی واته دوگمه‌كان به‌پێی ئه‌و زمانه بگۆڕی.
