سایتێك بۆ زانینی ئاستی خێرایی تایبكردن

سایتێك بۆ زانینی ئاستی خێرایی تایبكردن
سایتێك بۆ زانینی ئاستی خێرایی تایبكردن
ده‌ڵێن له جیهانی وه‌رزشدا راكردن، دایكی یان بنه‌مای گشت وهرزشێكه به‌و مانایه كه هه‌ر وه‌رزشێك بكه‌یت پێویسته له‌سه‌ره‌تادا به راكردن هه‌ندێك خۆت گه‌رم دابهێنیت و به‌ر له وه‌رزشه‌كه جه‌سته‌ت له‌گه‌ڵ راكردن رابهێنیت، له جیهانی كۆمپیوتهریشدا تایب بنه‌مای فێربوونی شته‌كانی دیكه‌یه، چونكه هه‌ر ئه‌ركێك به كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام بده‌یت، بۆ نموونه پرۆگرامێك بنووسیت، ده‌بێ هه‌زاران كۆد داخیل بكه‌یت، یان ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌ركی دیزاین یان گرافیكی ئه‌نجام بده‌یت ده‌بێ په‌نجه‌كانت له‌سه‌ر كیبۆرد رابهێنیت. زۆر پرۆگرام هه‌ن بۆ فێركردن و تاقیكردنه‌وه‌ی تایبكردن. چه‌ندین سایتیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داندراون. سایتی http://10fastfingers.com له ریزی سایته سه‌ركه‌وتووه‌كان دێت، چونكه به هه‌ر زمانێك كه مه‌به‌ستته ده‌توانیت تاقیكاریت لێوه‌ربگرێت، به كوردی، عه‌ره‌بی فارسی، ته‌نانه‌ت چینی و ژاپۆنی و هه‌ر زمانێكی كه پێی ده‌نووسرێت.
Top