ئامێرێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌سی پشت ده‌رگا

ئامێرێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌سی پشت ده‌رگا
ئامێرێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌سی پشت ده‌رگا
زۆر جار هه‌یه له شیرینه خه‌ودایت یان خه‌ریكی كارێكی زۆر گرنگیت، یان له قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ی یان به‌فر و باران ده‌بارێت و یان..تاد. زه‌نگی ده‌رگا لێده‌درێت، ئه‌وكاته ده‌بێ هه‌ڵبستیت ده‌رگاكه بكه‌یه‌وه.. هه‌رچه‌نده له‌مێژە زه‌نگی دهرگاكهرهوهی ئۆتۆماتیكی و ئه‌لكترۆنی بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئامێری DoorBot له راستیدا كردار و تواناكه‌ی جیاوازه. ئامێری ناوبراو سوود له ته‌كنه‌لۆژیای Wi-fi وه‌رده‌گرێت و وزه‌ی خۆی له باترییه‌ك وه‌رده‌گرێت،كاركردنی ئامێره‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ مۆبایل یان ته‌بلێته‌كه‌ت په‌یوه‌ند ده‌درێت و هه‌ربۆیه كاتێك میوانێكتان دێت نه ته‌نیا ده‌توانی له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بیبینی، به‌ڵكو ده‌توانیت قسه‌شی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، له‌راستیدا ده‌توانیت له‌هه‌ر شوێنێك بیت قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه بكه‌یت كه له پشت دهرگاكهیه، هه‌ر به‌هۆی مۆبایله‌وه ده‌توانیت ده‌رگاكه دابخه‌یت یان بیكه‌یه‌وه، بۆ نموونه وای دابنێ كه ئێوه له ئیداره‌ن و میوانێك له ده‌رگای ماڵه‌وه ده‌دات، ئێوه به ئاسانی ده‌توانن هه‌ر له ئیداره‌كه را به‌هۆی مۆبایله‌كه‌ت قسه له‌گه‌ڵ میوانه‌كه بكه‌یت و ده‌رگاكه‌ی بۆ بكه‌یه‌وه.
Top