مۆبایلی ژیرۆك یان جویستیك؟
مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له په‌ره‌سه‌ندندان، ستایلی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر لە یه‌ك ده‌چن، بۆ نموونه دیزاین و ستایلی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی گالاكسی له‌گه‌ڵ ئایفۆن زۆر له‌یه‌ك ده‌چن، هه‌روه‌ها مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی نۆكیا و سۆنیش زۆر جیاوازییان نییه، به‌ڵام مۆبایلی هۆشمه‌ندی Joystick كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Noit به‌رهه‌م هاتووه، له راستیدا ده‌سكی گه‌مه‌ی پله‌یسته‌یشنه و گشت تایبه‌تمه‌نديی مۆبایلی هۆشمهندیشی هه‌یه. Joystick جگه له‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی مۆبایل ئه‌نجام ده‌دات، په‌یوه‌ندی وایه‌رله‌یسی Wi-Fi و بلوتوس و NFC هه‌یه و كاتێكیش كۆده‌كرێته‌وه به ئاسانی له ده‌ستتدا جێی ده‌بێته‌وه. كاتێك بۆلای سه‌ره‌وه دهیسوڕێنی شاشه و كیبۆرده‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت. مۆبایلی ناوبراو دوگمه‌ی ماوسیشی هه‌یه هه‌ربۆیه بۆ كۆنترۆڵ كردنی ته‌له‌ڤزیۆنه هۆشمه‌نده‌كانیش ده‌گونجێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی كێبڵی HDه‌وه ده‌توانێت وێنه‌كان بۆ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیش بنێردرێت، هاردی مۆبایله‌كه 64 گیگابایته و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی پێیوایه له‌نێوان مۆبایله هۆشمه‌نده‌كاندا باشترین كوالیتی ده‌نگی هه‌یه.
