ئیپسۆن و گۆڕانكاری له ته‌كنه‌لۆژیای پرینته‌ردا

ئیپسۆن و گۆڕانكاری له ته‌كنه‌لۆژیای پرینته‌ردا
ئیپسۆن و گۆڕانكاری له ته‌كنه‌لۆژیای پرینته‌ردا
پرینته‌ر یان چاپگه‌ر ئه‌و ئامێره‌یه كه ده‌ق و دوكیۆمێنت و وێنه و هه‌ر شتێك له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر ببیندرێت ده‌یخاته سه‌ر كاغه‌ز و چاپی ده‌كات. پرینته‌ر له شێوازی كاركردنیاندا دوو جۆرن، دیسك جێت و له‌یزه‌ر جێت. پرینته‌ری دیسك جێت، به به‌راورد له‌گەڵ پرینته‌ری له‌یزه‌ری خێرایی و كوالیتیان له خوارێیه.
له پرینته‌ری ره‌نگی دیسك جێتدا، كێشه‌ی گرانيی مەرەكەب زۆر كێشه‌یه‌كی بنەڕەتییه، جار هه‌یه مەرەكەبەكان له پرینته‌ره‌كه گرانتر ده‌وه‌ستن، هه‌ربۆیه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌لای ئێمه و له زۆر شوێنی جیهانیش مەرەكەبەكانیان پڕ ده‌كردنه‌وه، هه‌رچه‌نده تا راده‌یه‌ك خه‌رجی و تێچوونی مەرەكەبی كه‌مده‌كرده‌وه، به‌ڵام هێدی پرینتهرهكهی له درێژ ماوه‌دا تێكده‌دا.
كۆمپانیای ئیپسۆن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته له‌م ماوه‌یه‌دا جۆرێك له پرینته‌ری نوێی به‌رهه‌م هێناوه كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت خۆی مەرەكەبەكانی پڕ بكاته‌وه و ده‌كرێت به قوت‌و یان به شووشه مەرەكەبی بۆ بكڕی. پرینته‌ری L200ی كۆمپانیای ناوبراو له‌م جۆره پرینتهرانهیه، كه له‌یه‌ك كاتدا سێ ئه‌ركی سكاینه‌ر و پرینته‌ر و فۆتۆكۆپی ئه‌نجام ده‌دات و پێویستی به كڕینی حیبریش نییه، به‌كارهێنه‌ر به ئاسانی پڕی ده‌كاته‌وه.
Top