قه‌ڵه‌مێكی هۆشمه‌ند مامۆستای منداڵانی سه‌ره‌تایی

قه‌ڵه‌مێكی هۆشمه‌ند مامۆستای منداڵانی سه‌ره‌تایی
قه‌ڵه‌مێكی هۆشمه‌ند مامۆستای منداڵانی سه‌ره‌تایی
زۆر جار بۆ من و ره‌نگه بۆ ئێوه‌ش ئه‌و پرسیاره هاتبێته پێش، تۆ بڵێی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م هیچ كون و كه‌له‌به‌رێكی ژیان هه‌بێت، بیری لێنه‌كردبێته‌وه، یان تۆ بڵێی له داهاتوودا هه‌رچی ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵماندا گوزه‌ر ده‌كات ببێته واقیعی، به دیتنی ئه‌و پێنووسه دیجیتالییه هیچ گومانێك نامێنێته‌وه كه خه‌یاڵه‌كان وهراستی ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌و منداڵانه‌ی تازه ده‌چنه قوتابخانه نازانن چونكه له گه‌ڵ نووسین و خوێندنه‌وه رانه‌هاتوون، ماوه‌یه‌كی پێده‌چێت تا مامۆستا یان فێركارێك رایان بهێنێت كه چۆن بنووسن، قه‌ڵه‌می جۆری lernstif ته‌واو ئه‌ركی مامۆستا ئه‌نجام ده‌دات، وشه و هێڵه‌كان له كاتی نووسیندا كۆنترۆڵ ده‌كات و هه‌ركاتێك كه قوتابییه‌كه تووشی هه‌ڵه‌یه‌ك بوو، ده‌ست به له‌رزین ده‌كات وه‌ك له‌رزینی مۆبایل، قه‌ڵه‌مه‌كه به دوو شێوه كار ده‌كات، ده‌توانێت وشه نووسراوه‌كان له بواری خۆشنووسیيهوه و رێك دانانی پیته‌كان و هه‌م له بواری رێنووسه‌وه كۆنترۆڵ بكات، گه‌ر هه‌ڵه‌ی رێنووسی هه‌بوو جارێك ده‌له‌رزێت و گه‌ر هه‌ڵه‌ی رێزمانیش هه‌بوو دووجار ده‌له‌رزێت، ده‌توانێت ئه‌وانه‌ی به‌كارهێنه‌ر نووسیونی بۆ كۆمپیوته‌ر بگوازرێته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی نووسیوته‌وه ده‌كرێت له هه‌وا بیبینی واته ده‌كرێت له هه‌واش پێبنووسیت كه لە تیشكێك ده‌چێت.
Top