یه‌كه‌مین مۆبایلی شووشه‌یی له جیهاندا

یه‌كه‌مین مۆبایلی شووشه‌یی له جیهاندا
یه‌كه‌مین مۆبایلی شووشه‌یی له جیهاندا
هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكانی ئه‌پل و سامسۆنگ و نۆكیا كۆمپانیای ناسراون له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلدا، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كی تایوانی به‌ناوی Polytron Technologies له‌به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلدا نیازی گۆڕانكاريی جیدی هه‌یه. نوێترین مۆبایلی هۆشمه‌ند كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو به‌رهه‌م هاتووه شه‌فاف و روونه و لە جام ده‌چێت. هه‌روه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینن مۆبایله‌كه ته‌واو روونه، ته‌نیا تهنكۆڵهكان و میمۆری كارت و كامێراكه دیاره. هه‌رچه‌نده ئه‌م مۆبایله به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه له بازاڕدا به‌رهه‌م نه‌هاتووه، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو پێیوایه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌وه پێشوازی لێبكرێت، ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
Top