ته‌بلێتێك به‌قه‌د مێزێكی نانخواردن

ته‌بلێتێك به‌قه‌د مێزێكی نانخواردن
ته‌بلێتێك به‌قه‌د مێزێكی نانخواردن
له وڵاتانی رۆژئاوا سیسته‌می په‌روه‌رده و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌و وڵاتانه به جۆرێكه كه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه كه‌متر یه‌كتر ده‌بینن و زۆرتر به ئه‌رك و كاره‌وه خه‌ریكن، ئه‌مه‌ش ساردییه‌كی سۆزداری له‌نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا دروست كردووه.
كۆمپانیاكان له‌م ماوانه‌دا هه‌وڵیاندا به به‌رهه‌مهێنانی ئامێری نوێ كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت به خێزان، ته‌بلێتی تایبه‌ت به خێزان، ئامێری گه‌مه‌كردنی تایبه‌ت به‌خێزان به‌رهه‌م بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی كه گشت ئه‌ندامانی خێزان له‌لای یه‌ك كۆببنه‌وه.
كۆمپانیای لینۆڤۆ، ته‌بلێتێكی به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌كرێت گشت ئه‌ندامانی خێزانێك له ده‌وری كۆببنه‌وه و خه‌ریكی یاری یان پرۆگرامی تایبه‌ت به‌خۆیان بن. تهبلێتێهكه به قه‌د مێزێكی چاخواردنه‌وه ده‌چێت و ده‌كرێت چوار كه‌س پێكه‌وه سوودی لێوه‌ربگرن. ته‌بلێته نوێیه‌كه ناوی ldeacenter horizon table PCیه، كێشه‌كه‌ی 8 كیلۆ ده‌بێت و شاشه‌كه‌ی 27 ئینجه و سیتسه‌می ویندۆز 8ی له‌سه‌ره.
له‌م ته‌بلێته‌دا ده‌كرێت هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانێك پێكه‌وه یارییه‌كی ئه‌لكترۆنی پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت ته‌نیا كه‌سێكیش سوودی لێوه‌ربگرێت و ئه‌وكاته ئه‌وانه‌ی كاری گرافیكی یان دیزاین ده‌كه‌ن زۆر سوودمه‌نده.
Top