ژیرۆكترین كاتژمێری جیهان
ئێوه له چ كاتژمێرێك سوود وه‌رده‌گرن، یان بۆ زانینی كات هه‌ر پشت به مۆبایله‌كه‌تان ده‌به‌ستن، له‌م ماوه‌یه‌دا جیهانی كاتژمێری ده‌ستیش گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه،كاتژمێره‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌ركی نیشاندانی كات بێت، بگره نیشاندانی كات ئه‌ركی لاوه‌كی كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كانه. Pebble به‌م دواییه نوێترین كاتژمێری هۆشمه‌ندی به‌رهه‌م هێنا كه جگه له‌وه‌ی دیزاین و ستایلێكی جوانی هه‌یه، تواناكانیشی گه‌لێكن. له‌گه‌ڵ مۆبایله هۆشمهندهكانپێوەنددهدرێ و كورته په‌یام و په‌یوه‌ندییه هاتووه‌كان نیشان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م كاتژمێره له كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كانی هاوشێوه‌ی جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانیت له رێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه كاتژمێرهكهتان رێك بخه‌ی یان كورته په‌یامه‌كان بۆ سایتێكی دیاریكراو له ئینته‌رنێت بنێری. زانیاری تایبه‌ت به كه‌ش و هه‌وا له ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرێت. كێشی كاتژمێره‌كه ته‌نیا 38 گرامه و شاشه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه له ئاست تیشكی خۆریشدا كێشه بۆ نیشاندانی دروست نابێت
