كات چه‌ند پێویسته بۆ زانینی پهسۆردهكهت
په‌سۆرد یان كۆدی نهێنی ئه‌م كۆدهیه كه به‌كارهێنه‌ر له كردنه‌وه‌ی و چوونه ناو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه تایبه‌ت به خۆیه‌تی پێویستییه‌تی. بۆ نموونه بۆ كردنه‌وه‌ی ئیمێل، كردنه‌وه‌ی فه‌یسبووك، داخستنی ویندۆز، داخستنی پرۆگرامێك...تاد، پێویستت به كۆدی نهێنی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌یە كه كه‌سانی دیكه نه‌توانن به ئاسانی دزه بكه‌نه ناو ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به خۆته‌وه. پێویست ده‌كات كۆدی نهێنییه‌كه‌ت به جۆرێك دابندرێت كه ئه‌وانه‌ی نیازیان هه‌یه دزه بكه‌نه ناو سایته‌كه‌ت یان ئیمێله‌كه‌ت نه‌توانن به ئاسانی كۆدی نهێنییه‌كه‌ت بدۆزنه‌وه.
گهرحهز ده‌كه‌یت بزانی هاككه‌ر چه‌ندی پێده‌چێت تا پهسۆردهكهت بزانێت سایتی ...... ده‌توانێت هاوكارتان بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌توانێت زانیاری گرنگ و به سوود له‌باره‌ی بردنه سه‌ری ئه‌منییه‌تی پهسۆردهكهتان پێ ببه‌خشێت. له به‌كارهێنانی سایته‌كه مه‌ترسیتان نه‌بێت، چونكه زانیارییه‌كان له‌خۆیدا خه‌زن ناكات.
