گهجێتێكی سۆنی هاردێك بۆ هه‌ڵگرتنی فیلم و وێنه

گهجێتێكی سۆنی هاردێك بۆ هه‌ڵگرتنی فیلم و وێنه
گهجێتێكی سۆنی هاردێك بۆ هه‌ڵگرتنی فیلم و وێنه
كۆمپانیای سۆنی ئامێرێكی له پێشانگای ساڵانه‌ی CES ئه‌مساڵدا خسته‌ڕوو كه به وێستگه‌ی هه‌ڵگرتنی بابه‌ته شه‌خسییه‌كان ناسراوه (Personal content station). ئامێره‌كه له راستیدا هابێكه په‌یوه‌ندداره به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، به‌كارهێنه‌ر بۆ هه‌ڵگرتنی وێنه و فیلمه‌كانی خۆی به‌هۆی ئه‌و گهجێتهوه هه‌ست به ئه‌منییه‌تی زۆرتر ده‌كات، چونكه كاتێك فایله‌كانی خۆت له‌و گهجێتهدا خه‌زن كرد ده‌توانی به ئاسانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه هاردی مه‌جازی ئه‌نته‌رنێتدا بیانخهیهڕوو. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت فایله وێنهییهكانی خۆی له مۆبایله سمارت و ته‌بلێته‌كان بۆ ئه‌و ئامێره بگوازێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئامێره‌كانی وه‌ك مۆبایل و ته‌بلێت و لاپ‌تۆپ له سیسته‌می NFC پشتیوانی بكات، ئه‌ركه‌كه ئاسانتر ده‌بێت، چونكه به كلیكێك فایله‌كان بۆ ئه‌و وێستگه‌ی هه‌ڵگری داتا شه‌خسییه‌كانی سۆنی ده‌گوازییه‌وه.
Top