مه‌چه‌كبه‌ندێك بۆ چالاكی و وه‌رزشی رۆژانه

مه‌چه‌كبه‌ندێك بۆ چالاكی و وه‌رزشی رۆژانه
مه‌چه‌كبه‌ندێك بۆ چالاكی و وه‌رزشی رۆژانه
ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی له خزمه‌ت حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته و بیری مرۆڤ دابووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه مرۆڤ له هه‌ردوو بواری جه‌سته‌یی و بیركردنه‌وه‌دا تووشی ته‌مبه‌ڵی بێت، له په‌نا ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كۆمپانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه به داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ چالاكی جه‌سته‌یی بۆ مرۆڤ بگه‌ڕێننه‌وه، وه‌ك كۆمپانیای فلیكس كه مه‌چه‌ك به‌ند یا بازووبه‌ندێكی به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی Fitbit flix و له مه‌چه‌ك ده‌خرێت و به‌هۆیه‌وه چالاكی وه‌رزشی رۆژانه‌ی به‌كارهێنه‌ر ده‌زانرێت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مه‌چه‌ك به‌نده ئه‌وانه‌ن.
له‌گه‌ڵ مه‌چه‌ك به‌نده‌كه‌دا پرۆگرامێكی تایبه‌ت هه‌یه كه په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و و مۆبایلی هۆشمه‌ند داده‌مه‌زرێنێت، به‌هۆی پرۆگرامه‌كه‌وه هه‌ر كردارێك ئه‌نجامی بده‌ی راسته‌وخۆ به‌شێوه‌ی وایه‌رله‌یس بۆ مۆبایله‌كه ده‌گوازرێته‌وه. نه‌ك هه‌ر بۆ مۆبایلی هۆشمه‌ند به‌ڵكو به‌هۆی دینگڵێكی بچووك كه له كه‌لێنی USB ده‌خرێت ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ریش په‌یوه‌ند بدرێت، به‌ڵام چونكه لاپ‌تۆپ یان كۆمپیوته‌ر له‌كاتی وه‌رزشكردندا ههڵناگیردرێن بۆیه زیاتر بۆ مۆبایلی هۆشمه‌ند گونجاوتره. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی بازووبه‌نده‌كه ئه‌وه‌یه كه به ته‌ڕبوون تێكناچێت، هه‌روه‌ها ماوه‌كانی خه‌وتن و جه‌ره‌سی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تێدایه.
Top