كاتژمێرێكی ده‌ستی چاودێری منداڵه‌كه‌ت ده‌كات

كاتژمێرێكی ده‌ستی چاودێری منداڵه‌كه‌ت ده‌كات
كاتژمێرێكی ده‌ستی چاودێری منداڵه‌كه‌ت ده‌كات


ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه هه‌میشه دڵیان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ستیانه ئه‌وكاته‌ی منداڵه‌كه‌یان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و نازانن به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، ره‌نگه كاتژمێری Vivoplay یه‌كێك بێت له باشترین ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، چونكه كاتژمێره‌كه به‌رده‌وام منداڵه‌كه‌ت ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌وه. ئه‌م كاتژمێره بچووكترین ئامێری GPSه له جیهاندا و كاتێك له ده‌ستی منداڵ ده‌كرێت شوێنی جوگرافی دروستی منداڵه‌كه له‌سه‌ر مۆبایلی هۆشمه‌ندی ماڵه‌وه نیشان ده‌دات. سیخوڕه بچووكه‌كه هه‌ر ئه‌وه ناكات كه منداڵه‌كه‌ت بخاته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه، بگره گشت په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی كه بۆ منداڵه‌كه‌ت دێن ده‌خاته ژێرچاودێرییه‌وه. كاتژمێره به ئاو تێكناچێت و ئاوی تێناچێت. هه‌موو سیسته‌مه وایهرلهیسییهكان له‌م كاتژمێره‌دا هه‌یه، وه‌ك بلوتوس، وای- فای و GPS و GSM. هه‌روه‌ها تواناییه‌كی هه‌یه كه پێیده‌گوترێت ناوچه‌ی ئه‌من و ئارام، به چالاك كردنی ئه‌و تواناییه بۆ نموونه سنوورێكی جوگرافیت بۆ منداڵه‌كه‌ت داناوه، ئه‌گه‌ر له‌م سنووره جوگرافییه منداڵه‌كه‌ت بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه جه‌ره‌س لێده‌دات و دایك و باوكی منداڵه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه منداڵه‌كه له سنووری دایكراو چۆته ده‌ره‌وه. جگه له‌م تواناییه، دوگمه‌یه‌كی هه‌یه پێی ده‌وترێت پێوه‌ندی گرنگ، به داگرتنی دوگمه‌كه زه‌نگ بۆ 5 ژماره‌ی له پێشدا دیاریكراو لێده‌دات و بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاوڕێ یان ناسیاوێكت له نزیك ئه‌و سنووره‌یه كه منداڵه‌كه‌ت ئێستا له‌وێیه، ئه‌و خزم و ناسیاوه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه منداڵه‌كه به‌ره‌و لای ئێوه دێت، كاتژمێره ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كات كه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ركه‌ی ده‌دوێن.
Top