ناساندنی سایتێكوهك كام كه‌سایه‌تییه كارتۆنییه ده‌چیت
جیهانی مه‌جازی به‌رفراوانه، سایته‌كان كه ماڵه‌كانی شاری ئینته‌رنێتن هه‌مه‌جۆرن، یه‌كێك له‌م سایتانه‌ی كه ته‌نیا مه‌به‌ست له چێكردنی سه‌رگه‌رمكردنی ئه‌وانه‌یه كه سه‌ردانی سایته‌كه ده‌كه‌ن، سایتی http://www.laressa.com/en/ له‌م سایته‌دا كاتێك ناوی خۆت ده‌نووسی فه‌رمان به سایته‌كه ده‌كه‌ی كه وه‌ك كام كه‌سایه‌تی كارتۆنی ده‌چیت، سایته‌كه له‌خۆیه‌وه یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه كارتۆنییه‌كان نیشان ده‌دات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ ده‌كات به كه‌سایه‌تییه‌كی كارتۆنی، بگره له شوێنێكی دیكه‌دا كاتێك فه‌رمان ده‌كه‌ی كه وه‌ك كام ئاژه‌ڵه ده‌چیت، له‌خۆیه‌وه یه‌كێك له ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، یان وه‌ك كام ئۆتۆمبێله ده‌چیت، یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات. سایته‌كه زۆر فراوانه و له زمانی عه‌ره‌بیش پشتیوانی ده‌كات.
