ته‌بلێت یان مێزی نانخواردن!

ته‌بلێت یان مێزی نانخواردن!
ته‌بلێت یان مێزی نانخواردن!
ته‌بلێت كه خۆی بریتییه له شاشه‌یه‌ك و هیچی دیكە و گشت ئه‌رك و كاره‌كانی كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام ده‌دات، سایزه‌كه‌ی دیاریكراوه و له نێوان 13 هه‌تا 17 ئینجدایه، دیاره ئه‌وه‌ی دواییان ته‌بلێتێكی گه‌وره‌یه و بۆ هه‌ڵگرتن و راگواستن زۆر گونجاو نییه، به‌ڵام كۆمپانیای M3 له بواری به‌رهه‌مهێنانی ته‌بلێتی مه‌زن ژماره‌یی پێوانه‌یی شكاندووه و ته‌بلێتێكی به‌رهه‌م هێناوه‌كه شاشه‌كه‌ی 84 ئینجه، واته زیاتر له 2 مه‌تر! هه‌رچه‌نده ساڵی رابردووش كۆمپانیای ناوبراو ته‌بلێتێكی مه‌زنی به‌رهه‌مهێنا بوو نزیكه‌ی نیو به‌قه‌د ئه‌و ته‌بلێتی ئێستای.
ته‌بلێته 84 ئینجیهكهی M3 له جۆری چه‌ند له‌مسییه و ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا 40 خاڵی له‌مسی هه‌ست پێ بكات. كوالیتی شاشه‌كه له جۆری K4 ه واته چوار به‌رابه‌ری فول ئیچ دی. ته‌بلێته‌كه هه‌ر راست به‌قه‌د مێزێكی نانخواردن ده‌چێت و بۆ شوێنه‌كانی راهێنان و فێركاری وه‌ك زانكۆ و مۆزه‌خانه و نه‌خۆشخانه فێركارییه‌كان سوودی لێوه‌رده‌گیردرێت، بۆ نموونه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فێركاریدا ده‌كرێت، توێكاری جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شێوه‌ی مه‌جازی له‌سه‌ر ته‌بلێته‌كه بكرێت.
Top