ته‌نكترین كاتژمێری ده‌ست له جیهان

ته‌نكترین كاتژمێری ده‌ست له جیهان
ته‌نكترین كاتژمێری ده‌ست له جیهان
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌رچه‌نده كاتژمێری ده‌ست ئه‌و گرنگییه‌ی جارانی نه‌ماوه و بۆ زانینی كات كه‌متر پشت به‌كاتژمێری ده‌ست ده‌به‌سترێت، چونكه لاپ‌تۆپ و ته‌بلێت و مۆبایل و ته‌نانه‌ت TV و سهتهلایتیش كاتژمێری تێدایه و بۆ زانینی كات هیچ كات په‌كت ناكه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی كاتژمێری ده‌ست كاتژمێری جۆراوجۆر و به كارایی و توانای زۆره‌وه به‌رهه‌م دێنن، بۆ نموونه كاتژمێری جۆری CST-01 كه وه‌ك ته‌نكترین كاتژمێری جیهان ناسراوه و بارستاییه‌كه‌ی ته‌نیا 0.8 ملمه. ته‌نانه‌ت ته‌نكتر له كارتی پێناس یان ریكلامیش. كاتژمێره‌كه ته‌نیا باترییه‌كی بچووكی تێدایه كه له ماوه‌ی 10 خوله‌كدا شه‌حن ده‌بێته‌وه و هه‌تا 15 ساڵ شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت.
Top