چەنگاڵی ژیرۆك خێرایی خواردنت ده‌خاته چاودێرییه‌وه

چەنگاڵی ژیرۆك خێرایی خواردنت ده‌خاته چاودێرییه‌وه
چەنگاڵی ژیرۆك خێرایی خواردنت ده‌خاته چاودێرییه‌وه
یه‌كێك له‌و ئامرازه ژیر و هۆشمه‌ندانه‌ی كه پیشانگای ساڵانه‌ی CES 2013دا نیشاندرا، چەنگاڵێكی هۆشمه‌ندی ئه‌لكترۆنی بوو كه به چه‌تاڵی HAPlfork ناسراوه، چەنگاڵهكه له‌لایه‌ن كۆمپانیای HAPILBASه‌وه به‌رهه‌م هاتووه و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه كه خێرایی و رێژه‌ی ئه‌و خواردنه‌ی كه ده‌یخۆی بخاته ژێر چاودێرییه‌وه.
خێرا خواردن یه‌كێكه له خووه خراپه‌كانی خواردن كه له‌هه‌ندێك كه‌سدا ده‌بیندرێت، ئه‌و كه‌سانه به نه‌خۆشی هه‌رس كردنه‌وه گیرۆده‌ن، پسپۆرانی بواری خواردن و ته‌ندروستی له‌و بڕوایه‌دان خێرا خواردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه جه‌سته به‌ته‌واوی خواردن وه‌رنه‌گرێت و هه‌روه‌ها نه‌زانرێت كه تا چ راده‌یه‌ك پێویستی به خواردنه.
ئه‌ركی سهرەكيی چهنگاڵهكه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی خواردنی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی دیاری ده‌كات و به ژماردنی پارووی كه‌سه‌كه خێرایی خواردنه‌كه دیاری ده‌كات، گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی خێرا خێرا ده‌خوات، به‌هۆی گلۆپێكی بچووك ئاگاداری ده‌كاته‌وه و جه‌ره‌سی هۆشیاری بۆ لێده‌دات. خاڵی جێگای سه‌رنجی چهنگاڵەكە له‌وه‌دایه كه له‌گه‌ڵ وێبساتێكی تایبه‌ت له په‌یوه‌ندیدایه و زانیاريی تایبه‌ت به خواردن و جۆری خواردنه‌كه‌ی له سایته‌كه نیشان ده‌دات.
Top