ماژیكێكی تایبه‌ت به نیگاركێشانی منداڵان

ماژیكێكی تایبه‌ت به نیگاركێشانی منداڵان
ماژیكێكی تایبه‌ت به نیگاركێشانی منداڵان
ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م منداڵانیشی لهبیرنهكردوون، ئه‌وانیش به‌قه‌د خۆیان به‌شی خۆیان له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م وه‌رگرتووه، Crayola به‌م دواییه ماژیكێكی تایبه‌تی بۆ منداڵان به‌رهه‌م هێناوه تا بتوانن له ته‌بلێتی ئای پهد زیاتر سوود وه‌ربگرن، به جۆرێك بتوانن كه نیگاری منداڵانه‌یان له‌سه‌ر ته‌بلێتی ئای پهد بێ گرفت بكێشنه‌وه. ماژیكه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ناوبراو كه به light maker ناسراوه وه‌ك ماژیكێكی ره‌نگی ده‌چێت. خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه ئەو ماژیكه به‌هۆی كامێرای ته‌بلێته‌كه‌وه جووڵه‌ی ده‌ستی منداڵه‌كه ده‌ناسێت و ئه‌و جووڵانه ده‌كاته هێڵی دیجیتالی. له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه چه‌ند پرۆگرام و یارییه‌ك هه‌ن كه تایبه‌تن به‌و ماژیكه.
Top