پایسكل و سپیكه‌ری بلوتوس
له پێشانگای CES 2013 دا گه‌لێك ئامێر و گه‌جێتی دیجیتالی وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ ته‌كنه‌لۆژیای داهاتوو نیشان‌دران. یه‌كێك له‌و ئامێره ته‌كنۆلۆژییه دیجیتالییه نوێیه، سپیكه‌رێك بوو كه تایبه‌ت بوو به پایسكل لێخوڕین.
كۆمپانیای boom Bottle سپیكه‌رێكی بلوتوسی به‌رهه‌م هێناوه كه له‌و شوێنه داده‌ندرێت كه پایسكل سوار (قوم قومه‌ی) ئاوی لێ ده‌به‌ستێت. چونكه پایسكل ئه‌گه‌ری به‌ربوونه‌وه‌و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌یه بۆیه سپیكه‌ره‌كه له پلاستیكێكی پته‌و دروست كراوه كه ئاوی تێناچێت.
سپیكه‌ره‌كه هه‌تا 10 كاتژمێر شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت.
