ته‌نكترین و سووكترین مۆبایلی جیهان له لایه‌ن ئهلكاتلهوه

ته‌نكترین و سووكترین مۆبایلی جیهان له لایه‌ن ئهلكاتلهوه
ته‌نكترین و سووكترین مۆبایلی جیهان له لایه‌ن ئهلكاتلهوه
ته‌نكترین یان به‌هێزترین، یان كه‌م كێشترین یا ...تاد، له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌و ئامێره بۆ هه‌میشه له‌م ئاسته‌دا ده‌مێنێته‌وه، بگره هه‌تا ركابه‌رێك بۆ ئه‌م ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه دێته به‌رهه‌م له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت.
كۆمپانیای ئهلكاتل له‌م دواییه‌دا مۆبایلێكی هۆشمه‌ندی به‌ناوی Idol Ultra One Touch به‌رهه‌م هێناوه كه به بۆچوونی كۆمپانیای ناوبراو له ریزی ته‌نكترین مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی جیهان دێته ژمار. مۆبایلی Idol Ultra بارستایی ته‌نیا 6.45 ملمه. شاشه‌كه‌ی 4.7 ئینجه. سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره. مۆبایلێكی دیكه‌ی هۆشمه‌ندی كۆمپانیای ناوبراو كه به‌ناوی One touch Idol ناسراوه كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 110 گرامه و كۆمپانیای ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش كه‌م كێشترین مۆبایلی هۆشمه‌نده. مۆبایلی ناوبراویش شاشه‌كه‌ی 4.7 ئینجه.
Top