حه‌ز ده‌كه‌ی بزانی ئێمێله‌كه‌ت خوێندراوه‌ته‌وه؟

حه‌ز ده‌كه‌ی بزانی ئێمێله‌كه‌ت خوێندراوه‌ته‌وه؟
حه‌ز ده‌كه‌ی بزانی ئێمێله‌كه‌ت خوێندراوه‌ته‌وه؟
كاتێك ئیمێلێك بۆ كه‌سێك ده‌نێریت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئیمێله‌كه بۆ مه‌به‌ستێكی گرنگ بێت، حه‌ز ده‌كه‌یت بزانیت ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمێله‌كه‌ت بۆ به‌ڕێ كردووه، ئێمێلهكهتی خوێندۆته‌وه یان نا؟ ئه‌گه‌ر خوێندویه‌ته‌وه چ كاتێك بووه؟
سایتی www.spypig.com ئه‌و سایته‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داندراوه، كاتێك له سایته‌كه‌دا ئه‌كاونتێكت بۆ خۆت كرده‌وه، سایته‌كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه ئێمێله‌كه‌ت، جا بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌ڕێ كردبێت كه له یه‌كێك له سایته خزمه‌تگوزارییه‌كی وه‌ك یاهوو، یان گیمێل یان هه‌ر سایتێكی ئیمێلی هه‌بێت، پێت راده‌گه‌یه‌نێت كه ئیمێله‌كه‌ت خوێندراوه‌ته‌وه یان نا؟ چونكه زۆر جار كه ئیمێل بۆ كه‌سێك ده‌نێرین و بابه‌تی ئیمێله‌كه تایبه‌ت بێت به جێبه‌جێكردنی كارێك، ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمێلی بۆ نێردراوه ده‌ڵێت، بڕوا بكه من ئه‌و ئیمێله‌ی جه‌نابتم نه‌دیوه، یان هه‌ر له‌مێژه ئیمێل ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام كه بوویت به ئه‌ندام له‌و سایته‌دا ئیدی سایته‌كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه چ كاتێكیش ئیمێله‌كه خوێندراوه‌ته‌وه.
Top