چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی كۆمپیوته‌ری –TV یەوە
سیسته‌می ئه‌ندرۆید ته‌نیا بۆ مۆبایل و ته‌بلێت و كامێرای دیجیتالی به‌رهه‌م نه‌هاتووه، ئه‌مڕۆكه ئه‌م سیسته‌مه، ته‌نانه‌ت بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ماڵه‌وه‌ش سوودی لێوه‌رده‌گیرێت به‌هۆیه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ت وه‌ك كۆمپیوته‌ری لێدێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و شاشانه‌ی كه هیچ كۆمپیوته‌رێكیان له‌سه‌ر نییه، ده‌یانكات به سیسته‌مێك كه هێڵی ئه‌نته‌رنێت وه‌رگرێت و بتوانیت سایته‌كان له ته‌له‌ڤزیۆن یان له‌سه‌ر شاشه بخوێنیه‌وه.
Android mine PC كۆمپیوته‌رێكی بچووكه كه قه‌واره‌كه‌ی به‌قه‌د فلاش میمۆرییه‌ك ده‌بێت، شوێنی دانانی كێبڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆن یان ئامێری دیكه‌ی هه‌یه، ده‌كرێت ته‌له‌ڤزیۆنه ئاساییه‌كه‌ی خۆت بكه‌ی به ته‌له‌ڤزیۆنێكی هۆشمه‌ند و له رێگای ئه‌وه‌وه سه‌یری فیلمه‌كانی سه‌ر یۆتیۆب بكه‌ی و ئێمێله‌كه‌ت بكه‌یه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش بده‌ی. نرخی ئه‌م كۆمپیوته‌ره بچووكه كه له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆن په‌یوه‌ند ده‌درێت، به به‌راورد به ئامێری دیكه‌ی دیجیتالی زۆر له‌سه‌رێ نییه، چونكه 60$ نرخه‌كه‌یه‌تی. كێشه‌ی ئامێره‌كه ته‌نیا 90 گرامه. هارده‌كه‌ی 8 گیگابایته، خێرایهكهی 1 گیكاهێرتزه. رامه‌كه‌شی 1 گیگابایته، تۆڕی وایه‌رله‌یسی وای- فای و بلوتوسیشی هه‌یه.
